بەرپرسێکی باڵای یەکێتی هۆشداری دەداتە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی

بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەستنی کۆنگرە پێداویستیەکی گرنگی یەکێتییە لە ئێستادا.

زوبێر عوسمان، جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی  لە ھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە کادیر و ئەندامانی حزبەکەی دەکا و پێیان رادەگەیەنێ، کە گوشارەکانیان بەردەوامە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵ.

زوبێر عوسمان ئاماژەی بەوەشکرد، بەستنی کۆنگرەی یەکێتی بە پێداویستیی حزبەکە دەزانێت و هۆشدارییش دەدات، کە ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم زووانە بڕیاری دیاریکردنی رۆژی کۆنگرە نەدا، ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات.



ئه‌م بابه‌ته ‌944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:55:11/08/2019