كاتێك ته‌نها باس له وشه‌ی ناپاكی ده‌كرێت ڕه‌نگه ئه‌وه‌ت بێته به‌رچاو كه یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه دابنێت و به‌مۆبایل قسه بكه‌ن و له كۆتایدا بگه‌نه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بخه‌ون، به‌ڵام له ڕاستیدا چوار جۆری ناپاكی هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كان له یه‌كتری ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه بێ ئاگا بن لێی.
1-ناپاكی نا جه‌سته‌یی:
ئه‌مه واته ناپاكی بیركردنه‌وه، مه‌رج نیه ناپاكی ته‌نها له‌ڕێی جه‌سته‌وه بكرێت به‌ڵكو كاتێك یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان بیر له كه‌سێكی دیكه ده‌كاته‌وه و به خه‌یاڵ له‌گه‌ڵی بێت.
2- ناپاكی دارایی:
بێ ئاگای هاوسه‌ره‌كان له‌و پاره‌یه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان هه‌یانه یان له چیدا خه‌رجی ده‌كه‌ن هه‌ندێكجار ده‌بێته ناپاكی دارایی هاوسه‌ره‌كان له یه‌كتری.
3-باسكردنی نهێنی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت لای خه‌ڵكی دیكه:
كاتێك هاوسه‌رگیری ده‌كه‌یت ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی له نێوانتان ڕووده‌دات ته‌نها خۆتان بیزانن، باسكردنی نهێنیه‌كانی نێوانتان لای خه‌ڵكی دیكه ده‌بێته ناپاكی.
4- شكاندنی هه‌ندێك به‌ڵێن:
له كاتی هاوسه‌رگیری هه‌موو دوو كه‌سێك كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن به یه‌كتری ده‌ده‌ن، كاندنی ئه‌م به‌ڵێنانه ده‌چێته سنوری ناپاكی كردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵبده ناپاكی له هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێش هاوسه‌رگیری پێتداوه دوای هاوسه‌رگیری جێ به‌جێی بكه‌یت.