بۆ یەكلایی كردنەوەی چەند پرسێك، بەتایبەت پرسی نەوت و بودجە دوای جەژنی قوربان، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە سەردانی وەفدە باڵاكەی هەرێم بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی ساڵی ئایندە و دۆسییەی نەوت و بارودۆخی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، لەو سەردانەدا لێپرسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم و بەغدا، پێدەچێت لەسەر دۆسیەی نەوت بگەنە نزیک ببنەوە لە رێككەوتنی كۆتایی و پشكی هەرێمیش لەناو بودجەی یەكلایی بكرێتەوە.