کرملن پیرۆزبایی جەژن لە موسوڵمانان دەکات

بەیانی ئەمڕۆ لە مزگەوتی گەورەی مۆسكۆ، مسوڵمانانی ئەو وڵاتە نوێژی جەژنی قوربانیان ئەنجامدا، سەرۆكی روسیاش لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی وڵاتەكەی كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆشکی كرێملین، لە پەیامێكدا، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی كردوە و رایگەیاندوە جەژنی قوربانی تایبەت بە موسڵمانان، بەها جوانەکانی خۆشەویستی و بەخشندەیی زیاتر دەکات، مسوڵمانانی روسیا هەمیشە پڕ بەرهەمن و لە دامو دەزگاکانی حکومەت زۆر خزمەتیان كردوە.

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ لە مزگەوتی گەورەی مۆسكۆ، مسوڵمانانی ناوچە جیاوازەكانی جیهان، پێكەوە نوێژی یەكەمین رۆژی جەژنی قوربانیان ئەنجامدا.


PM:03:18:11/08/2019