شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری لەبارەی جمجۆڵەکانی داعش ئاشکرادەکات ڕایدەگەیەنێت: دوای جەژن گفتۆگۆکان لەگەڵ شاندی باڵای سەربازی عێراقی بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان دەستپێدەکاتەوە.
شۆڕش ئیسماعیل لەمیانەی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە وتیشی: ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە ناوچە کوردستانییەکان دروست بووە هەلێکی زۆری بە چەکدارانی داعش داوە و خۆیان رێکخستووەتەوە.
بەیانی ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌سه‌ر كرده‌وه.