شانۆ بەکر لە وڵای ئێرانەوە پیرۆزبای جەژن لە هەوادارانی دەکات

دوای ماوەیەک لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەری و دوورکەوتنەوەی لە کاری میدیایی، شانۆ بەکر لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە شاری ئێرانەوە
پیرۆزبای جەژن لە هەوادارانی دەکات.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە،پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2)، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.

شانۆ بەکر ماوەیەکی کەمە سەرلەنوێ لەگەڵ پەیامنێرێکی دیاری کەناڵی رووداودا هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.




PM:08:16:11/08/2019