ڕابەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، پەیوەندی پێش هاوسەرگیری نێوان کچان وکوڕان ڕێگەپێدراو نیە.
عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران وەڵامی پرسیاریکدا کە ڕووبەڕوی دەکرێتەوە دەڵێت" هەتا ئەوکاتەی کچ و کوڕ لێک مارە نەکرێن، بە یەکدی نامەحرەمن و هەرچەشنە پەیوەندییەک کە لە دەرەوەی یاسا و ڕێوشوێنە شەرعییەکان بێت و ببێتە هۆی فەساد، ئەو پەیوەندییە ڕێگەپێدراو نییە و حەرامە".
ئەم فەتوایەش نیگەرانیەکی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن کچان و کوڕانی ئێرانەوە، چونکە لەناو شەقام و پارک و شوێنە گشتییەکان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەن و بە تاوان و قەدەغەکراو دێتە ئەژمار و ڕۆژانە بە سەدان حاڵەتی دەستگیرکران لە شارە جیاجیاکانی ئێران ڕوو دەدات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، خامنەیی لەماوەی ڕابردوودا چەندین فەتوای وەک چاتی نێوان کچان و کوڕان و هەروەها پاسکیلسواری بۆ خانمان حەرامکردووە.