بەرپرسێکی ئاسایش ڕایەگەینێت، بەرپرسان و ئه‌فسه‌رانی باڵایان له پشت قومارخانه و بازرگانیكردنن به مرۆڤ و كاری لهشفرۆشیهوهن.
فائیق شێخ عەلی پەرلەمانتاری سەربەخۆی عێراقی بە میدیا عیراقیەکانی رایگەیاند ''بەشێک لە حزبە دەستڕۆیشتووەکان، مانگانە ٥٠ ملیۆن دۆلاریان لە قومار و بازرگانیكردن بە ئافرەتان و مادەی هۆشبەر دەست دەکەوێت''.
حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشتر ڕایگەیاندبوو، بە بوونی زیاتر لە ١٠ هۆڵی قومار لە هۆتێلەکانی بەغدا کردبوو.
زاملی ئاشکراشیکردبوو، ئه‌فسه‌رانی باڵا له پشت قومارخانه و بازرگانیكردنن به مرۆڤ و كاری لهشفرۆشیهوهن، هه‌رچه‌نده به‌ڕواڵه‌ت ئه‌و هۆڵانه له‌لایه‌ن كه‌سانی تورك و ئۆكرانی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌رپرسی عێراقییان له‌پشته و ئه‌م كاره‌یش بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌كار ده‌هێنن.