بەھۆی یاری ئاگرینەوە لە کەلار دوو منداڵ سووتان و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.
لەراگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دوێنێ یەک شەممە ١١ / ٨ کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار، دوو منداڵی تەمەنی ھەشت ساڵ و حەوت ساڵ، یاری ئاگرینیان خستوەتە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیوەتەوە و ھەردووکیان بەسەختی بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار و چارەسەری پێویست، بەھۆی سەختی برین و رێژەی سوتانەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.