خانمە ئەكتەری شاری سلێمانی "هەواڵ عوسمان" نوێترین وێنەی خۆی و یەكێك لە كچەكانی بڵاوكردۆتەوە.
لە تۆڕی ئینستاگرام هونەرمەند هەواڵ عوسمان وێنەی خۆی و کچە گەورەکەی بڵاوکردۆتەوە و وەک دەردەکەوێت یەکەمجارە ئاهەنگی لەدایکبوونی بۆ ساز دەکات لەدوای کۆچی هاوسەرەکەی.
ھەواڵ عوسمان، خوشكی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە كارەكتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەركردووە، ھاوسەری كۆچكردوو (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە.