ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵەکانیان بۆ نەیمار چڕ دەکەنەوە

یانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان چڕ دەکەنەوەو دەیانەوێت بە خێرایی کۆتایی بە گرێبەستی ئەو یاریزانە بهێنن.

ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا هەواڵی تازەیان لەسەر گواستنەوەی نەیمار بڵاوکردەوەو رایانگەیاندووە هەرچەندە نەیمار حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، بەڵام ئیدارەی ئەو یانە پاریسیە نایانەوێت ئەو یاریزانە بە یانەی بەرشەلۆنە بفرۆشن و کارئاسانی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەکەن.

هەروەها پاریس سانجێرمان ئامادەیی نیشانداوە بە کەمتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ نەیمار بە ریاڵ مەدرید بدات، بەڵام داوای زۆر لەوە زیاتر بۆ بەرشەلۆنە دەکات.



PM:08:41:12/08/2019