یانەی
بەرشەلۆنەی ئیسپانی گورزێکی کوشندەی پێدەگات و گۆڵپارێزی دووەمی" نیتۆی
بەرازیلی لە دەست دەدات.
نیتۆ لە
راهێنانەکانی بەرشەلۆنە لە دەستیدا توشی پێکان هات و بەوهۆیەوە ماوەی ٥ هەفتە لە
یاریکردن دووردەکەوێتەوە.
بەمەش ئەو
یاریزانە بەشداری یاری یانەکەی دژیئاتلەتیک بیلباو، ریاڵ بیتس،ئۆساسۆنا، ڤالنسیا لە خولی ئیسپانیا ناکات .
بەرشەلۆنە ئەم
هاوینە بڕی ٢٦ ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە سەرفکردووە.