زیدان لەسەر گواستنەوەی نەیمار هاتە دەنگ

زیدانی فرەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید باس لە گواستنەوەی نەیمار دا سێلڤا دەکات و رایدەگەیەنێت من تەنها گرنگی بە یاریزانەکانی ئێستام دەدەم.

دوای ئەوەی ریاڵ مەدرید بە یانەی رۆمای ئیتاڵیا ٦-٧ بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە دۆڕا، ئەو راهێنەرە بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو رایگەیاند" من تەنها بیر لە هیچ شتێک ناکەمەوە ئەم یاریزانانە نەبێت، من لەگەڵ ئەم یانەیە تا مردن پشتگیریان دەکەم .

وتیشی" لە هەفتەی داهاتوو دەست بە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا دەکەین و خاڵ بە خاڵ تا کۆتایی خولەکە هەوڵی باشترین دەدەین.
لەسەر فرۆشتنی بەیڵ و جەیمس رایگەیاند، ئەو دوو یاریزانە لە یانەی ریاڵ مەدریدن، ناویان تۆمارکراوە لە لیستەکەدا، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەش ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە تا کۆتایی ئەم مانگی هەشتە.



PM:09:12:12/08/2019