لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی 50 عەلی کەرکوک، سێ كەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی سپی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 12-8-2019، لەنزیك ناوچەی پیشەسازی نوێ لە كەركوك، لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا.
هەربەپێی زانیارییەكانیش، لە ئەنجامی پێكدادانەكە، هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بە تەواوی سووتاون و چەند كەسێكی دیكەش بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.