سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی عێراقی كێشه‌ی ته‌كنیكی له بزوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌یه، سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه داوا ده‌كه‌ن فڕۆكه‌كه رابگیرێت و گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێنه‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كاپتنی فڕۆكه‌كه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبفڕێت و گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێبكات.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول بووه و گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ به‌غدا، سه‌رنشینانیش ترسیان لێنیشتووه و ده‌ڵێن: ژیانی هه‌موومان له مه‌ترسیدایه، تكایه ده‌رگاكان بكه‌نه‌وه.
یه‌كێكیش له سه‌رنشینان گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی تۆماركردووه و دوای راگرتنی فڕۆكه‌كه و دابه‌زینییان، ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی كێشه‌ی بزوێنه‌ره‌وه، فڕۆكه‌كه نزیكه‌ی كاتژمێرێك له‌سه‌ر فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه رۆیشتووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه هه‌ڵبفڕێت.