ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەی گرتۆتەوە و کەشناسی هەرێمیش وادەی کۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕاگەیاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019، به‌شی پێشبینیی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە رایگه‌یاند لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزم پاڵەپەستۆی وەرزی ساڵانە لە هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
کەشناسی ئەوەشی ئاشکراکردووە لە رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رم 3 بۆ 5 پله‌ی سه‌دی نزم ده‌بنه‌وه.