ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعش له كه‌ركوك ده‌ستگیركران، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقیش زانیاری لەبارەیانەوە ئاشکرادەکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ئاشکرایکرد چه‌ند چه‌كدارێكى داعش له سنورى كه‌ركوك دەستگیرکراون و بە ده‌ستگیركردنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ش "سێ شانه‌ى داعش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه".
وەزارەتی بەرگری عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان، ئه‌میری ئاشه‌كانی رێكخراوى تیرۆریستى داعشه له قه‌زاى حه‌ویجه".
باسى له‌وه‌شكردووه، تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان ناوه به‌وه‌ى سێ هاوڵاتى كوردیان له كه‌ركوك رفاندووه و دواتر له حه‌ویجه سه‌ریان بڕیوون.
دەشڵێت "له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ماندا دوو كه‌سمان ئازادكرد كرد له‌لایه‌ن ئه‌و تیرۆریستانه‌وه پێش 15 رۆژ له كه‌ركوك رفێندرابوون"