ئەڤین لە جەژندا دەرکەوتەوە

ئەڤین ئاسۆ ئەستێرەی بەرنامە هونەری و کۆمەڵایەتییەکان جەژنە پیرۆزە لە فانەکانی دەکات.

ئەڤین ئاسۆ میدیاکاری ناسراوی کورد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە و لەگەڵیدا نوسیویەتی:بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خزم ودۆست و خۆشەویستانم دەکەم، هیواخوازم ئەم چەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ هەموولایەک.

 ئەوەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام وێنەیەکی لە ستۆری بڵاوکردوەتەوە لەسەری نوسیوە" کاتی ماڵئاواییە"، هەوادارانیشی دەڵێن پێدەچێت وازبێنیت لەکاری ڕاگەیاندن.

هاوکات لە سۆسیاڵ میدکان وا بڵاوبۆتەوە کە بەهۆی ئەوەی بەم نزیکانە هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ کەسێکی ڕاگەیاندکار ئەڤین ئاسۆ واز دەهێنێت و بەیەکجاری ماڵئاوی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە تاکو ئێستا ناوبراو هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە بۆ پشتڕاستنەوەی بابەتەکە.

ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. 



PM:03:17:13/08/2019