به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان به‌رزترین و نزمترین پلەی گەرمی شارەکانی باشوری کوردستانی بڵاوکردەوە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کەشناسی به‌رزترین پله‌ى گه‌رمای تۆماركراوى دوێنێ دووشه‌ممه‌ى شاره‌كانى باشوری كوردستان لە خانەقین بووە کە 52 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه.
کەشناسی ئەوەی خستۆتەڕوو له خورماتوو 49 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه، له شه‌مامك، خه‌بات، كه‌لار، مه‌یدان و زاخۆش 47 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه، له هه‌ولێر، دهۆك، بارزان، ئاكرێ و هه‌ڵه‌بجه‌ش 45 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه.
هاوکات نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەران تۆمار کراوە کە 29 پلەی سەدی بووە.