دایك و باوكی هونەرمەندی گۆرانبێژ دلێر گه‌رمیانی، توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و زانیاری لەبارەی ڕەوشی تەندروستیانەوە ئاشکرادەکات.
دلێر گەرمیانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا ئاشکرایکردووە له ڕۆژی جه‌ژندا دایك و باوكی به ئۆتۆمبێل توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون.
دلێر ئاماژه‌ی بۆ ئەوەكردووه كه ڕه‌وشی ته‌ندروستیی دایكی باش نییه.
دلێر گه‌رمیانی، له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموون و به ناوبانگه‌كان داده‌نرێت.
دلێر ده‌رچووی به‌شی میوزیكی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.