به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوکردەوە و تیایدا دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی كۆیه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه "سه‌باره‌ت بەوەی هەندێک پەیج هەواڵێکیان بڵاو کردووه‌تەوە، كه لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید د.خالید چەند نەخۆشێکی لێیە و پزیشکی ئێشکگری لێ نییە و نەخۆش ببینێت، دوای پەیوەندیکردنمان بە عه‌بدوڵا مه‌حموود، جێگری بەرێوبەری نەحۆشخانە، ڕایگەیاند كه لە بەشی فریاکەوتن پزیشکی ئێشکگری لێیە و نەخۆش بەڕێ دەکات".
ڕاشیگەیاندووە "لە بەیانییەوە نزیکەی 200 نەحۆشی بینیوە، ئەو هەواڵەی لە پەیجەکان بڵاو کراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییه‌وه".