یانەی بایرن میونخ پێرسیچی گواستەوە ریزەکانی

یانەی بایرن میونخی هۆڵەندی ئەمرۆ هێرشبەری کرواتی یانەی ئینتەرمیلان، پێرسیچی بۆ ریزەکانی گواستەوە.

یانەی بایرن بایرن میونخ لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردووەتەوە،بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ بژاردەی کڕین پێرسیچ گرێبەستی لەگەڵ یانەکە کردووەو لە هێڵی پێشەوە لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی پشتی پێ دەبەسرێت.

هەروەها یانەکەو یاریزانەکەش دڵخۆشیان بە گرێبەستی نێوانیان دەربڕی.

یانەی ئینتەرمیلان دوای گواستنەوەی کۆنتی ئیتاڵی بۆ ریزەکانی، بڕیاریدا دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت و لە رۆژانی داهاتووش ئیکاردی دەفرۆشێت.



PM:07:37:13/08/2019