وێنە.. دەنگۆ هەیە ئەو هونەرمەندە کوردەی خۆی کرد بە کچ هاوسەرگیری کردبێت

واحید عەلی نەژاد ئەو گۆرانیی بێژەی کە چووە دەرەوەی وڵات و رەگەزی خۆی لە نێرەوە گۆڕی بۆ مێ، چەند وێنەیەکی لەگەڵ کوڕێکدا بڵاوبۆتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە هەیە، ژیانی هاوسەری پێکهێنابێت.

 وحید عەلی نەژاد کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ماوەی چەند ساڵێک لە هەرێمی کوردستان ژیاو، هەمیشەو وێنەو کۆمێنتەکانی دەبووە مایەی گفتوگۆی گەرم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زیاتر وەک رەگەزی " مێینە " دەردەکەوت، لە نوێترین وێنەیەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ کوڕێکدایە.

لەم وێنە نوێیەی وەحید عەلی دا بەتەواوی وەکو کچێک دەردەکەوێت و، هیچ سیمایەکی کوڕەکەی جارانی پێوە نەماوە کە لە کوردستان بوو.

واحید عەلینەژاد ساڵی 1990 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە و ماوەیەكە لە هرێمی كوردستان سەرقاڵی كاری هونەری بووەو زۆجار دەركەوتنە کچانیەکانی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆری كردۆتەوە.



PM:10:38:13/08/2019