بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی ڕاپهڕین له ڕاگهیاندراوێكدا رایەگەیاند " نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ."
لەو راگەیەندراوەی پۆلیسی راپەرێندا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، هاتووە "ئهمشهو (سێشهممه 13/8/2019)، لەلایەن کەسێکی نەناسراو، نارنجۆکێک هەڵدرایە بەردەم ماڵی سەرۆکی پێشووتری شارەوانیی قەڵادزێ".
باس لهوهش كراوه: "دوای ڕووداوەکەش، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکێ گیانی لێ نەکەوتووهتەوە".
تا ئێستا هۆکاری ئەو هێرشە نەزانراوە کە سیاسییە، یان کێشەی کەسی یە.