دەسەڵاتدارانی رووسیا ئەو ناوچەیە چۆڵ دەکەن کە تەقینەوە ئەتۆمیەکەی تیا روویداوە

دەسەڵاتدارانی رووسیا ناوچەی ( نیونوکسایان ) چۆڵکرد کە رۆژی پێنج شەممەی پێشوو لەکاتی تاقیکردنەوەی مووشەکێكی ئەتۆمیدا، تیشکی ئەتۆمی بەو ناوچەیەدا بڵاوبۆتەوە.

ئاژانسی روانگەی رووسی کە چاودێری بڵاوبوونەوەی تیشکی ئەتۆمی دەکات، ئاشکرای دەکات لە شاری سیفیرودفینسکی رووسی لە رۆژی پێنج شەممەی پێشووەوە بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە کە لەکاتی تاقیکردنەوەی جووڵەری مووشەکێکەوە لەدەریا ئەنجامدراوە، ١٦ جار زیاتر لە جاران ززیاتر ئاستی تیشکی ئەتۆمی لەو ناوچەیە زیاتر بەرزبۆتەوە.  

دەسەڵاتدارانی رووسیا باس لەوە دەکەن بەهۆی ئەو مەترسیانەی رووبەرووی ئەو ناوچەیە بۆتەوە داوامان لە خەڵکی نیونوکسا کردووە کە لەرۆژی ١٤ ی ئابەوە ناوچەکەیان چۆڵبکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی ( تاس )ی رووسیا بڵاویکردەوە کە ئەوانەی بەرکەوتوون نێردراون بۆ مۆسکۆ بۆ چارەسەرکردن، لە ئەنجامی ئەو رووداوەش چوار کەس گیانیان لەدەستدا.



AM:09:25:14/08/2019