نزیکەی 24 تەن سفرەی سەفەری گەڕێندرایەوە وڵاتی ئێران

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانڕایگەیاند، بەهۆی لە پشکنین دەرنەچونی بارهەرڵگرێک لە سفرەی سەفەری گەرێنراوەتەوە وڵاتی ئێران.

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دەست (سپی) کەوتووە، ، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە (14/8/2019) هەڵساین بە گەڕانەوەی بارهەڵگرێك بە بڕی (23) تەن و (560) كیلۆگرام لە سفرەی سەفەری.

باس لەوەشکراوە، لە لایەن لێژنەی هۆبەی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمەران پشكنینی بۆ كرا، بەڵام لە پشكنینی فیزیایی دەرنەچوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە لە لایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگا سفرەی سەفەری گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران.


PM:05:21:14/08/2019