سەلاحەدین دەمیرتاش: ئەدەرسی دیموکراتی لە حیزبە تازەکەی باباجان نادۆزیتەوە

هاوسەرۆکی دەستگیکراوی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش پێیوایە ئەو حیزبەی لە ئەکەپە دروستدەکرێت و عەلی باباجان سەرۆکایەتی دەکات، ئەدرەسی دیموکراتی تیا نادۆزرێتەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە تازەترین دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی (بیرگون)ی توركی، لەبارەی پارتە تازەكەی باباجان ئاماژە بەوە دەکات، جارێ نازانرێت ئاخۆ ئەو پارتە كاریگەری لەسەر بنكەی جەماوەری و سەركردایەتی ئەكەپە دەبێت یان نا؟
".

دەمیرتاش دەشڵیت ”دەتوانم ئەوە بڵێم كە لە داهاتوودا ئەدرێسی دیموكراتی لە پارتە تازەكەی باباجاندا نادۆزنەوە. لە دەرەوەی سەنتەری بزوتنەوەی چەپدا، هیچ ئەڵتەرناتیڤێك نە جێگەی ئومێدە و نە راستیشی تێدایە".

دەمیرتاش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەدەپە لە هەموو سات و كاتێكدا لەبارەی بەرەوپێشچوونی دیموكراتییەوە داكۆكیكارە و هەرواش دەمێنێتەوە، بەڵام لێرەدا پێویستە جەهەپە پشتگیری بكات و رۆڵی سەرەكی هەبێت لە بەرەپێشچوونی بلۆكی دیموكراتی لە توركیا.




PM:09:10:14/08/2019