ناوه‌ندی كه‌شناسی جیهانی، رایگەیاند "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابوردوودا شاری خانه‌قین لە عێراق گه‌رمترین پله‌ی گه‌رمای له جیهاندا تۆماركرد.
وەک ناوەندەکە ئاماژەی بۆ دەکات" قه‌زاى خانه‌قین سه‌ر به پارێزگای دیاله، 51 پله‌ی تۆماركردووه‌و به گه‌رمترین شار له جیهاندا تۆماركراوه".
ئەمڕۆ ١٤ ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق بڵاویكرده‌وه" به‌پێی ماڵپه‌ڕه جیهانییه‌كانی كه‌شناسی دوێنێ سێشه‌ممه قه‌زاى خانه‌قین گه‌رمترین پله‌ی تۆماركردووه‌و گه‌یشتووه‌ته 51 پله، هه‌روه‌ها كه‌ركوك و خورماتووش 48 پله‌ی تۆماركردووه".