ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 59 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 15 ی ئابى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 59 دۆلار و 8 سه‌نته، هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 54 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت بۆ سه‌رو 59 دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، دوێنێ سێشه‌ممه رێكه‌وتى 13 ى 8 ى 2019 بۆ نزیكه‌ى 58 دۆلار دابه‌زى بوو.