بە مەبەستی لەناوبردنی شانە نوستوەکانی داعش یه‌كه‌ی تۆپخانه‌کانی ئەمریکا لە عێراق پێگه‌كانی چەکدارانی داعشیان له باشوری موسڵ تۆپباران كرد.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا بڵاویکردەوە، بۆ كۆتاییهێنان به شانه نوستوه‌كانی داعش، له پارێزگای نه‌ینه‌وا پێگه‌كانی ئەو رێکخراوەیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره له باشوری موسڵ تۆپباران كردوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئەمریکا دەشڵێت، ئه‌و پڕۆسه سه‌ربازییه به‌هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی عێراقی بەڕێوەچوە و تیایدا سه‌ربازه‌كانی یه‌كه‌ی مه‌یدانی تۆپهاوێژی دوه‌م و لیوای شه‌ڕكه‌ری یه‌كه‌می سه‌ر به فیرقه‌ی 101 به‌شدارییان تێدا كردوه.
.