پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و
 سبەی هەینی 16/8/2019، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکات.


AM:11:26:15/08/2019