به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌نه دادگا كه چه‌واشه‌كارى ده‌كه‌ن و هه‌واڵى ناڕاست له‌باره‌ى هێزه‌كانیانه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" هاتووە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پۆلیس له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی دزی و رووداوه‌كان به‌ده‌م هاوڵاتیانه‌وه ناچێت و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی خه‌ڵك ناكات، به پێچه‌وانه‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستی و هێزه‌كانمان به‌رده‌وام له چوارچێوه‌ی یاسادا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات و له‌كاتی خۆشی‌دا چۆته سه‌ر رووداوه‌كان".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین سه‌ره‌ڕای مه‌فره‌زه‌ی به‌رده‌وام له هه‌موو شوێنه‌كان له هه‌موو كاتێكدا، چه‌ندین بازگه‌ی كاتی له شار و شارۆچكه‌كانی سنوری ئیداره‌كه داناوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی تاوانكاری و به‌دواداچوون بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو".
دەشڵێت "له‌كاتی بوونی حاڵه‌تی دزیكردن و رووداوه‌كان، هێزه‌كانمان له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌رده‌وام به‌دواداچوونی كردووه و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركراون و دۆسیه‌كانیان حه‌واڵه‌ی دادگا كراوه به مه‌به‌ستی یه‌كلایی كردنه‌وه، دواتر پۆلیس به رۆڵی یاسایی خۆی هه‌ستاوه، له‌كاتێكدا چه‌ندین جار هاوڵاتیانمان له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه كه له‌كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به نزیكترین بنكه‌ی پۆلیسه‌وه بكه‌ن یاخود په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی خێرا (5060) كه بێ به‌رامبه‌ره".
راشیگه‌یاندووه "سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كه‌ین كه چه‌واشه‌كاری و ته‌شهیر به هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ن له سنوری ئیداره‌ى راپه‌ڕین".