ئێران کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشقی ڕاگەیاند

له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی مەشق له‌ شاری گه‌رمساری سه‌ر به‌ پارێزگای سمنان باکووری ئێران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ته‌له‌فیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، كاتژمێر 09:00 به‌كاتی ئیران فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی فێركاری له‌ شارۆچكه‌ی گه‌رمسار له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌فلاك ئاسیای ئه‌یڤانه‌كی كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئەوەشی ئاشکراکردوە له‌ ئه‌نجامدا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هێشتا زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌وه‌ نه‌دراوه‌.


PM:12:09:15/08/2019