توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەرووەکی "بۆتس" بەسودە بۆ پاککردنەوەی ھەوای ناو ژوورە داخراوەکان، بەپێی توێژینەوەکە ئەم روەکە دەتوانێ مادە پیسکەرەکانی ناو ماڵ دەربکات و پاکی بکاتەوە بەتایبەت کلۆرۆفۆرم و بەنزین کەپەیوەندیدارن بەزیادبونی مەترسی توشبون بەشێرپەنجە.
توێژەران دەڵێن رووەکەکە چاکسازی بۆماوەیی تێدا کراوە بۆ ھاندانی بەرھەمھێنانی پرۆتینی E١-٢ تا ئەو پێکھاتانە بگۆڕێ بۆ گەردیلە و رووەکەکانیش دەتوانن بەکاری بھێنن بۆ پشتیوانی گەشەکردنی.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لەزانکۆی واشنتن کراوە، ئەم جۆرە رووەکە دەتوانێ لەنێو شوشە یان ماڵدا بڕوێت و کاریگەری ھەبێ لەسەر پاککردنەوەی ھەوای ناو ماڵەکە و ئەو شوێنەی لێی دانراوە.
ئەم ڕووەکە بەخێوکردنی ئاسانە و هەفتانە یەک جار بۆ دوو جار ئاو دەدرێت و بە ڕێگەی قەڵەم (لقێکی ڕووەکەکە) بۆ ماوەیەک دەخرێتە ئاوەوە تا ڕەگ دەگات و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ ناو ئینجانە و بە خێرایی زیاد دەکات و لە هەرێمی کوردستان بوونی بەربڵاوە.