چەمچەماڵ: باوكێك و دوو كوڕی لە كاتی مەلەكردندا خنكان

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند "لە ناحیەی قادركەرەم سەر بە قەزای چەمچەماڵ، باوكێك و دوو كوڕی لە كاتی مەلەكردندا خنكان".
 
لە راگەیاندنێکدا، قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی نه‌ورۆزو داربه‌سه‌ره‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م دوو كوڕ و باوكێك له‌ كاتی مه‌له‌كردندا خنكان كە خەڵكی گوندی باوە سەر بە ناحیەی لەیلانی پارێزگای كەركوكن.
 
لەو  راگەیاندنەدا ناوی قوربانییەکان بڵاوکرانەوە کە جه‌مال ئه‌حمه‌د عه‌لی و دوو كوڕێتی بە ناوی محه‌مه‌د و ئەحمەد، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەكان، رەوانەی پزیشكی دادی كەركوك كران.
 
بە پێی زانیارییەكان یەكێك لە كوڕەكان لە كاتی مەلەكرندا خنکاوە، باوك و براكەی دیكەی دەیانەوێت بەهانایەوە بچن و رزگاری بکەن، بەڵام لەو كاتەدا ئەوانیش دەخنکێن.



PM:10:45:15/08/2019