قائیمقامی پێنجوێن ئەو کەسانەی ڕەنجی جوتیاران بەهەدەر دەدەن دەدرێنە دادگا

بەهۆئ ئەوە پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە كە تێیدا كەسێك باس لە خراپی بەرهەمی شووتی پێنجوێن و بەكارهێنانی دەرمان بۆ گەورەكردنیان دەكات، قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕوونکردنەوە دەدات.

زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە، بۆ ئەوەیە بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن لەکەدار بکەن و بەتایبەت کە لەئێستادا وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی سنورەکەیە و بەدڵنیاییەوە لە رێگەی دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەو کەسانە دەدۆزینەوە و دەیاندەینە دادگا.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکەنەوە، كە گوایە شووتی پێنجوێن بۆ خواردن نابێت و مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان دروستدەكات، بەڵکو ئەوە پێشکەوتنی زانستە کە پێگەیاندنی بەرهەمەکان خێرا دەکات و ئەو دەرمانانەی کە بەکارهێندراون لە هەموو دنیادا بەرهەم دەهێنرێت، تەنانەت لەو بەرهەمانەش کە لە دەرەوە دەهێنرێنە هەرێم، ئیتر بۆچی جوتیارەکانی ئێرە بەکارینەهێنن.

قایمقامی پێنجوێن جەختیشیکردەوە، كە داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی كردووە، لە رووی زانستییەوە روونكردنەوەی پێویست بە هاووڵاتیان بدەن كە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ناڕاستن و لیژنەیەكی زانستیش بنێرن بۆ سنوری پێنجوێن تا لە نزیكەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شووتی لە كێڵگەكاندا ببینن.

زانا رەحمان وتیشی، كە لە رێگەی جێگرایەتی داواكاری گشتییەوە رێكاری یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر بە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی، كە دەیانەوێت رەنجی جوتیاران بە هەردە بدەن.


AM:09:39:16/08/2019