پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگەیاند، شه‌وی رابوردوو له‌سه‌ر كێشه‌ی دووژمنداری كوڕ و باوكێك كوژراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 16ی ئابی 2019عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" شه‌وی رابوردوو له هه‌ولێر كوڕ و باوكێك به گولـله كوژراون".
ئاشکراشیکرد، رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی دووژمنداری بووه له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا، ئه‌وانه‌شی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه ناسراون و پێشتر به بڕیاری دادگا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك زیندانی كراون و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گیرانه‌كه‌یان ئازادكراون و شه‌وی رابوردوو ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ته‌وه".
باسی لەوەشکرد، له چوار رۆژی جه‌ژندا هیچ تاوانێكی نه‌خوزراو له هه‌ولێر رووینه‌دا، به‌ڵام ئه‌م تاوانی كوشتنه به‌هۆی دووژمنداریه‌وه بووه و وه‌كو پۆلیسی هه‌ولێر دڵگرانین به‌م تاوانه.