ئه‌مڕۆ هەینی 16 ى 8 ى 2019، له ئه‌نجامى پێكدادانى ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلدا له شارى سلێمانى، دوو كه‌س بوونه قوربانى.
په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئاكامی رووداوێكی هاتوچۆ له نزیك چێشتخانه‌ی حه‌م له شاری سلێمانی، دوو كه‌س برینداربوون، هۆكاری رووداوه‌كه‌ش بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
تیمه‌كانى هاتوچۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى رووداوه‌كه، گه‌یشتنه شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.