وەزیری کشتوکاڵ لەبارەی شوتی پێنجوێنەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێم لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی باس لە بەکارھێنانی چەند جۆرێک دەرمان دەکات بۆ گەشەپێکردنی بەروبوومی شووتی لە ناوچەی پێنجوێن ڕوونکردنەوە دەدات و دەشڵێت: ڕوویەکەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون دەکەین .

دەقی ڕونکردنەوەکە :

لە بارەی ناوەرۆکی گرتە ڤیدیۆییەکە 

بەدواداچوونی پێویست دەکەین

چەند ڕۆژێکە لە ڕێی سۆسیال میدیاوە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستاو دەستی پێدەکرێت، کە تێیدا باس لەوە دەکرێت، چەند جۆرێک دەرمان بەکار دەھێنرێت بۆ گەشەپێکردنی بەروبوومی شووتی لە ناوچەی پێنجوێن.

بێگومان لە زۆرینەی ووڵاتانی جیھان دەرمانی کشتوکاڵی ڕێگەپێدراو بە ڕێژەیەکی دیاریکراوی زانستی بەکار دەھێنرێت بۆ گەشەی بەرھەمەکان، جگە لەو بەرھەمانەی کە ۱۰۰٪ ئۆرگانین.

ئێمە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچوونی پێویستمان دەبێت لەسەر ئەم بابەتە، چونکە پەیوەستە بە ژیان و تەندروستی خەڵکی ووڵاتەکەمان.

ھەرچەندە لە دەربڕینی ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمار کردووە زۆر بە ڕوونی ھەست بەوە دەکرێ کە ھەوڵی شکاندنی بەرووبوومی ناوخۆیی دەدات و دەیەوێ ترس بڵاو بکاتەوە، ئینجا ئەم کارە مەبەستدار  یان لە نائاگاییەوە بێت. کە سەرئەنجام بەقازانجی بەرھەمی ھاوردە دەشکێتەوە.

لە کاتێدا لای ھەمووان زۆر روونە بەرھەمی ناوخۆ زۆر زیاتر تەندروستتر و باشتر و ئۆرگانی تر و تازەترە بە بەراورد بە بەرھەمی ھاوردەکراو لە ووڵاتانی دراوسێ.

سەرباری ئەوەش جارێکی تریش بەڵێن دەدەین وەک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، زۆر بەجدی لەم بابەتە دەڕوانین و لەھەموو ڕوویەکەوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون دەکەین.


PM:04:52:16/08/2019