زەریف: ئازادكردنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكە دەرخەری شكستی ئەمریكایە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمریکا بە "دزی"نی سامانی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئازادکردنی کەشتییە نەوتگەڵگرەکەی وڵاتەی نیشانەی شکستی ئەمریکایە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاش بڕیارەكەی دادگای باڵای جەبەلتاریق بۆ ئازادكردنی كەشتییە نەوتەكەی وڵاتەكەی لە تویتێكدا رایگەیاند ئازادكردنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی وڵاتەكەی دەرخەری شكستی ئەمریكایە لە هەوڵەكانی بۆ پێشێلكردنی سیستەمی یاسایی و دزینی سامانی ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی "ئەم هەوڵە چەتەگەرییە ئەوە ئاشكرا دەكات ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ بێڕێزی بە یاسا دەكەن".

ئەو وتانەی محەمەد جەزاد زەریف لە كاتێكدایە پێشتر حكومەتی جەبەلتاریق رایگەیاند وەزارەتی دادی ئەمریكا داوای لە دادگای باڵای جەبەل تاریق كردووە بە پاساوی پێشێلكردنی یاسا كەشتییە نەوتەكەی ئێران ئازاد نەكەن.



PM:05:21:16/08/2019