له قه‌زایه‌كی سنوری پارێزگای دیاله مامۆستایه‌ك ئۆتۆمبێلێكی به‌دیاری به‌خشیه یه‌كێك له‌خوێندكاره‌كانی كه پله‌ی یه‌كه‌می له‌ئاستی قه‌زاكه له‌پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌ده‌ست هێناوه.
مه‌روه محه‌مه‌د، خوێندكاری پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌سه‌ر ئاستی قه‌زای به‌له‌دروز به رێژه‌ی 97،57% یه‌كه‌م بووه‌و له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش یه‌كێكه له‌یه‌كه‌مه‌كان.
هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن مامۆستای فیزیایه‌وه ئۆتۆمبێلێكی سفری نیسان 2019ی وه‌ك دیاری پێبه‌خشراوه.