شەبنامی بارانی لەسەر وەرگرتنی ٨٠٠ مەتر زەوی‌ لە کوڕی نێچیرڤان بارزانی روونکردنەوە دەدات

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان هەواڵی پێدانی نیو ملیۆن دۆلار و پارچەیەک زەوری ٨٠٠ مەتری لەلایەن ئیدریس کوڕی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ شاجوانی ئینستاگرام شەبنامی بارانی بڵاوکرایەوە، شەبنام روونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ئەو هەواڵە دوورە لەراستیەوە".

شەبنامی بارانی لە روونکردنەوەیەکدا لە واڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی" ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوەو من لە ژیانمدا یەکجار لەگەڵ خانەوەداکەمدا هاتوومەتەوە بۆ کوردستان و ئەو بەڕێزە ناناسم".

ئەو خانمە کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام هەمیشە بە بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆکانی سەرنجی زۆرێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بەلای خۆیدا راکێشاوەو خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.

شه‌بنام بارانی، تەمەنی 23 ساڵە و له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبووه‌، له‌ وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ژی، چه‌ندین جار داوای كاری میدیایی و رێكلامی و فیلمی لێكراوه‌، ساڵی رابردوو بۆ یەکەم جار گەڕایەوە باشووری کوردستان. 



PM:11:00:16/08/2019