ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە دۆڕان دەستیپێکرد

لە خولی یانەکانی ئیسپانیاو لە هەفتەی یەکەمدا، یانەی بەرشەلۆنە بە دۆڕان دەستیپێکردو بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دۆڕا.

یاریەکە لە یاریگای سان مامیسی بیلباو ئەنجامدراو هەردو یانە گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ یاریگایان جێهێشت و میسی لە یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەدەکرد.

لە گێمی دووەم لە هێرشێکدا یانەی بیلباو توانی گۆڵی بردنەوە لە خولەکی ٨٩ بکات و یاریەکە ١-٠ لە بەرشەلۆنە بباتەوەو توشی دۆڕانی بکات.






AM:12:05:17/08/2019