عەبدوڵا پەشێو: هیچ کاتێک تەندروستیم هێندەی ئێستا باش نەبووە


شاعیری گەورەی کورد، عەبدوڵا پەشێو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە باری تەندروستی زۆر باشەو " هیچ کاتێک هێندی ئێستا باش نەبووە".

دوای ئەوەی هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە شاعیری گەورەی کورد، عەبدوڵا پەشێو کۆچی دوایی کردووە، ناوبراو لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاورێیەکیدا دەڵێت" ئەوە دوژمنانی کوردو کوردستان ئەو هەواڵانە بڵاودەکەنەوەو پڕوپاگەندە دەکەن".

پەشێو لەو پەیوەندیە تەلەفونییەدا دەڵێت" من دەزانم ئەو پڕوپاگەندانە لە کوێوە دەردەچێت، لە بەرئەوەی مژدەیان بدەرێ کە ئەو بەدرێژایی ژیانی، لەوەتەی لە دایکبووە، وەک ئێستا تەندروستی باش نەبووە".

چەند رۆژێک لەمەوبەر هەندێک میدیا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی مردنی عەبدوڵا پەشێو بلاوکردەوە، بەڵام ئەو هەواڵە هەر زوو لەلایەن هاوڕێکانی بەدرۆخرایەوە.

پەشێو یەکێکە لە شاعیرە ناسراوەکانی کوردو دەنگێکی ناڕازییە لەدەسەڵاتی کوردی و هەمیشە لە هۆنراوەکانیدا بەگەندەڵ و نا نیشتمانی ناوزەدیان دەکات.


AM:11:41:17/08/2019