بەهۆی بوونی چەندین حاڵەتی دەستدرێژی کردنە سەر کرێکاری کچی بیانی لە هەرێم، پێدەچێت ڕووبەڕووی یاسایی ببنەوە.
حه‌مه هه‌ژار مه‌حمود، سه‌رۆكی رێكخراوی داكۆكیكار له مافی كرێكارانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند" له‌ماوه‌ی ساڵی رابوردوودا، شكستیان به نزیكه‌ی 17 هه‌وڵی بازرگانیكردن به كرێكارانی بیانی هێناوه و ٢٠٠ دۆسیه‌ی تری پێشێلكاریی جۆراوجۆریش به‌رامبه‌ر ئه‌و كرێكارانه به رێكخراوه‌كه گه‌یشتووه".
له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابوردوودا، 34 هه‌زارو 248 كرێكاری بیانی هێنراونه‌ته هه‌رێم، له‌و ژماره‌یه 19 هه‌زارو 946 كرێكاری بیانی له‌ناو ماڵه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن، 12 هه‌زارو 34 یان كرێكاری پڕۆژه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه، به‌شێك له‌و كرێكاره بیانیانه‌ی كه له ماڵان كارده‌كه‌ن له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌ستدرێژی سێكیسان كراوه‌ته‌وه سه‌رو چوار پێنج لەو حاڵەتانە گیان لەدەستدانی لێکەوتۆتەوە، به‌ڵام به‌هۆی سستی كاره‌كانی دادگا، كه‌یسه‌كان به دادگا نادرێت.
به‌وته‌ی به‌رپرسی ئه‌و رێكخراوه یه‌كێك له‌و كرێكاره بیانیانه له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكراوه كه ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كان بڵاوبكاته‌وه ده‌یكوژێت، بۆیه كاتێك كرێكاره‌كه زانیارییه‌كانی پێداوین بانگی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یان كردووه‌و دوو هه‌زار دۆلاریان بۆ كرێكاره‌كه وه‌رگرتووه و ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی كراوه‌ته‌وه.
بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە، كۆمه‌ڵێك قاچاخچی له هه‌رێم په‌یوه‌ندییان دروستكردووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قاچاخچی ئاسیا‌و ناوه‌ڕاستی عێراق بازرگانی به كرێكارانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك قاچاخچی كورد له‌گه‌ڵ قاچاخچیه‌كی عه‌ره‌ب و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كرێكاری بیانی لێوه‌دێت رێكده‌كه‌ون كه له جیاتی وه‌رگرتنی ڤیزای كار كه ماوه‌كه‌ی دوو ساڵه‌و نوێده‌كرێته‌وه، ڤیزای كاتی‌یان بۆ وه‌رده‌گرن كه ماوه‌كه‌ی سێ مانگه به‌مه‌ش ئه‌و كرێكاره‌ی دێته هه‌رێم تووشی قه‌رزێكی زۆر ده‌بێت و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی چونكه تووشی كێشه ده‌بێت، ناچار ده‌برێنه شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و بازرگانییان پێوه‌ده‌كرێت.
له ساڵی 2018دا سێ هه‌زارو 337 كرێكاری ناوماڵ و 425 كرێكاری پڕۆژه‌كان هاتوونه هه‌رێم، هه‌روه‌ها له‌مساڵدا دوو هه‌زارو 270 كرێكاری دیكه بۆ هه‌رێم هێنراون، كه زۆرتر كرێكاری به‌نگلادیشی، هیندی، پاكستانی، ئێرانی، سودانی و نیپاڵین.