ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە بردنەوە دەستیپێکرد

لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی یەکەمدا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی سێ خاڵی گرنگ و بردنەوەیەکی بە نرخ بەدەست بهێنێت و بە ئەنجامی ٣-١ لە یانەی سەلتاڤیگۆ بباتەوە.

یاریەکە لە یاریگای سەلتاڤیگۆ ئەنجامدرا، ریاڵ مەدرید توانی سێ گۆڵ لە لایەن یاریزانان" بنزیمەو کرۆس و ڤازکویز بکات و تاکە گۆڵەکەی سەلتاڤیگۆ یاریزان"لۆسادا لە چرکەکانی کۆتایی تۆماری کرد.

لە تایمی دووەمی یاریەکە لۆکا مۆدریچ بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

ریاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ و سێ خاڵ پێشەنگی خولەکەی داگیرکرد.






PM:08:01:17/08/2019