دەستبەسەر بڕێکی زۆر هێلکەی نا یاسایی ئێرانیدا گیرا

ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە 21 تۆن هێلكەدا گرت كە لە ئێرانەوە داخڵی هەرێمی كوردستان كرابوو.

لە راگەیاندنێکدا، ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایی دەکات له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانیان بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی و هێنانی خۆراكی قه‌ده‌غه‌كراو، هێزەكانیان لە مەرزی باشماخ دەستیان بەسەر 21.5 تۆن هێلكەدا گرت كە لە دوو كۆنتێنەردا هاوردە كرابوون.

ئاسایش روونیکردەوە" ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و باره‌ هێلكه‌كەدا گیرا بۆ راده‌ستكردنی بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگ و گرتنبەری رێكاری یاسایی".



AM:12:04:18/08/2019