پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات، یەکێک لەومنداڵانەی بەهۆی یاری ئاگرینەوە لە یەکەم رۆژی جەژندا لە گەرمیان سوتا، گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیاید اهاتووە" یەكێك لەو دوو منداڵەی لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا بەهۆی بەكارهێنانی یاریی ئاگرینەوە جەستەیان سوتا، گیانی لەدەستدا".
ڕاشیگەیاند" لە یەکەم رۆژی جەژندا دوو منداڵ دوای ئەوەی یاری ئاگرین دەخەنە نێو بەرمیلێكی نەوتەوە و پێیاندا دەتەقێتەوە، بەهۆیەوە هەردووكیان دەسوتێن و ئێوارەی دوێنێ یەكێك لە منداڵەكان كە تەمەنی حەوت ساڵە، لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا".
ئەمەش لە کاتێکدایە، یارییه ئاگرینه‌كان به گشتی له بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كراون، به‌تایبه‌تیش فرۆشتنیان به منداڵان، به‌ڵام تا ئێستاش له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن و به‌شێكی زۆر له بازرگانان پابه‌ندی بڕیاره‌كه نابن.