هێزێکی ڕوسی لە سنورەکانی هەسەدە نزیکدەبنەوە

هێزێكی سوپای روسیا گەیشتە ناوچەی ئەلبوكەمالی سوریا كە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق و بەرامبەر هێزەکانی هەسەدەیە لە ناوچەکە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە كە هێزێكی سوپای روسیا چووەتە ناو شارۆچكەی جەلا‌و لە ناوچەی ئەلبوكەمالی سەر بە پارێزگای دێرەزۆر.

ئەو شوێنەی كە هێزە روسییەكەی بۆ چووە، بەرامبەر شاری هەجینە كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتی هاوپەیمانی ئەمریكاوە كۆنترۆڵ كراوە.

تا ئێستا روون نەبووەتەوە كە سوپای روسیا دەیەوێت بنكەی هەمیشەیی لە ناوچەكەدا دروست بكات یان نا كە كەمتر لە 20 كیلۆمەتر لە سنووری عێراقەوە دوورە.




PM:01:28:18/08/2019