فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران پێیوایە
بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا لەکەنداو نائارامیی دروست دەکات و هۆشداری
دەداتە وڵاتانی عەرەبی کەنداو.
بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، ئەمڕۆ شەممە عەلی
رەزا تەنگسیریی فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەکەنداو رایگەیاندوە
بوونی کەشتییەکانی ئەمریکا و بریتانیا لەکەنداو نائارامی دەهێنن و هۆشداریشی داوە ئەگەر شتێک روبدات بۆ ئەو کەشتییە جەنگییانەی کە دەهێنرێنە
ناوچەکە و هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمین وڵاتانی کەنداو ئاوی خواردنەوەشیان نابێت.
فەرماندەکەی پاسداران هەروەها وتویەتی: ئێران
هیچ کێشەیەکی ئاوی خواردنەوەی نیە، بەڵام وڵاتانی کەنداو بەرێگەخۆشکردن بۆ هێنانی
کەشتی جەنگی بریتانیا و ئەمریکا خۆیان لەمەترسییەکی گەورە نزیکدەکەنەوە.